ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ بهفرانباری ١٤٠٢، “ئەحمەد ئەحمەدی”، بەڕێوەبەری گومرۆکی مهاباد رایگەیاند، لە ماوەی 8 مانگی ڕابردوودا، بڕی هەشت ملیۆن و 312 هەزار دۆلار کەلوپەل لە رێگەی ئەو گومرۆکەوە بۆ عێراق هەناردەکراوە.
بهوتهی “ئەحمەد ئەحمەدی”، زیاتر لە 90٪ی کەلوپەلەکان هەناردەی عێراق کراون و بهشی زۆری ئهو کەلوپەلانەی لە رێگەی ئەو گومرەکەوە هەناردە کراون بریتین لە، بەرهەمە پترۆشیمیهكان و مادهی پاككهرهوهی وهكوو تایت بووه. ئهو بهرپرسهی ڕژیم ههروهها وتی، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پار، قەبارەی هەناردەکردن لە رێگەی گومرۆکی مهابادەوە 20٪ کەمبووەتەوە. لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا، بە بەهای نزیکەی 360 هەزار دۆلار کەلوپەلی قاچاخ لە گومرۆکی مهاباد دەستی بەسەردا گیراوە کە بەراورد بە پار بە رێژەی 30٪ زیادیکردووە. زۆرترین کەلوپەلی قاچاخ کە دەستی بەسەردا گیراوە، لاستیک، قوماش و جلوبەرگ، کەرەستەی ناوماڵ و ئامێرە بهرقیهكان بوون.