ئه‌ندامێكی ئه‌نجۆمه‌نی به‌رهه‌مهێنه‌رانی فوولادی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: به‌هۆی بڕانی گاز و به‌رقه‌وه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی فوولاد به ڕێژه‌ی ٢ ملیۆن تۆن دابه‌زیوه.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، سه‌نعه‌تی فوولاد ڕۆژانه ٤٠ ملیۆن متری سێجا گاز مه‌سه‌ره‌ف ده‌كات به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و بڕه گازه بۆ ١٥ ملیۆن متری سێجا كه‌می كردووه و ته‌نیا گازی ٥٠ له سه‌دی شیركه‌ته‌كانی زیندووكردنه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌نجی دابین ده‌كات. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕژیمی ئیسلامی له چه‌ند ڕۆژی ڕابروودا گازی ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه‌كان، ئیدارات و ڕێكخراوه‌كانی قه‌تع كردووه و ڕۆژی ڕابردووش ٢٠ ئوستانی ئێران تووشی قه‌یرانی گاز بوو و زانكۆ و مه‌دره‌سه‌كان داخران.