کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

  خەڵکی کورد ناتوانێ نە هیوای بە شۆوینیستە ئیسلام گەراکان هەبێت و نە بە ناسیۆنالیستە دەستە ڕاستیەکان.

  

  ئەمڕۆ ١٤ ی مانگی مەی ٢٠٢٣، هەڵبرادنی سەرتاسەری بۆ سەرۆک کۆماری و هەڵبژاردنی ٦٠٠ ئەندامی مەجلیسی میللی تورکیە، تەنیا ئۆرگانی یاسا دانانی ئەو وڵاتە، بەڕێوە دەچێت. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە حیزبی داد و گەشە پێدان، کە ڕێکخراوێکی ئیسلامی دەستە ڕاستیە و کەماڵ قلیچدار ئۆغڵو لە حیزبی کۆماریخوازی گەڵ ڕێکخراوێکی ناسیۆنالیست دەستەڕاستی، هەردوکیان کاندید و داوتەڵەبی سەرەکی ئەم هەڵبرادنەن.

  ئەم هەڵبژاردنە لە بارودۆخێکدا بەڕێوە دەچێت کە ئاکپارتی بە ڕێبەرە دیکتاتۆڕەکەیەوە، واتە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ٢٠ ساڵی ڕابردودا و بە تایبەت لەم ١٠ ساڵەی دواییدا بەرەوڕووی شکست هێنانی گەلێک لە سیاسیەتە نێوخۆیی و دەرەکیەکانی بۆتەوە و لەتمەیەکی قورسی لە ئیعتیباری حیزب و حکومەتەکی داوە. یەکێک لە مەیدانەکانی شکستی کابینەی ئەردوغان ناکام مانەوەی لە چارەسەرکردنی کێشەی خەڵکی کورد لە ڕێگای لەشکرکێشی نیزامی، زیندان و کردەوەی توندوتیژئامێزەوە بووە.

  ئاکاپارتی لە ساڵی ٢٠١٣ لە هەڵبژاردندا زۆرینەی پاڕڵمانیی دەستەبەر کرد. ئەندامانی پاڕڵمانیش ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیان وەک سەرۆک وەزیر هەڵبژارد. ئەو لە ساڵی ٢٠١٤ بەم لاوە بوو بە سەرۆک کۆمار. ئەوردۆغان لە هەمان سەرەتاوە لە کارتی دەنگی گەلی کورد وەک ئامرازێک کەڵکی وەرگرت بەو هیوایەی بچێتە نێو یەکێتی ئوروپاوە. ئەو لەسەر ئەو بنەمایە و لە ڕێگای خوێندنەوەیەکی تایبەت لە ئیسلامی بە ناو میانەڕەو لەگەڵ حیزبی کرێکارانی کوردستان( پێ کا کا) دەستی کرد بە وتووێژی ئاشتی کە ئەڕتەش و ناسیۆنالیستە توندڕەوە تورکەکان دژایەتیان کرد. بەڵام لە ساڵی ٢٠١٥ دا، کاتێک کە دڵنیا بوو چوونە نێو یەکێتی ئوروپا لەو ماوە زەمەنیەی ئەو بە هیوای بوو سەرناگرێت وتووێژی ئاشتی ڕاگرت و گەڕایەوە بۆ سیاسەتە سوننەتیەکانی سەردەمی ئاتا تورک. فەرماندەکانی ئەڕتەش لە ساڵی ١٩٢٣ بەم لاوە مەسەلەی کوردیان بە ئەمنیەتی ڕاگەیاند. ئەردۆغانی بە ڕواڵەت ئاشتیخواز لەپڕێکدا لەوسەری بانەکەوە بەربۆوە و لە بنەڕەتدا بوونی کێشەیەک بەناوی کێشەی کوردی ڕەد کردەوە.

  ئەڕتەشی سەرتاپا ناسیۆنالیستی توندڕەو لەگەڵ ئیسلامیەکانی کۆبۆوە لە حیزبی ئاکپارتیدا یاری مشک و پشیلەی نێوان دیموکڕاسی بۆرژوایی و ئەمنیەتی نەتەوەییان وەلانا و سەرلەنوێ هێرشی سیاسی و نیزامییان بۆسەر( پێ کا کا)، و حیزبی دیموکڕاتیکی گەلان کە لە کوردستانی تورکیەدا خاوەنی نفوز و پێکەی جەماوەریە، دەست پێکرد. ئەڕتەش لەم دەورەیەدا و لە درێژەی هێرش و جەنایەتە وەحشیانەکانی خاوەنی پشتیوانی تیرۆریستە ئیسلامیەکانە دژبە خەڵکی کورد لە تورکیە، عێڕاق و سوریە. ئەم ئەڕتەشە کە ئەندامی ڕیکخراویناتۆیە، هێندێک جار بە چرا سەوزی ئیمپڕیالیزمی ئەمریکا و هێندێک جاریش بە چرا سەوزی ئیپڕیالیزمی ڕوسیە، بەتایبەت لە کوردستانی سوریە دەستی داوەتە ئەنجامدانی جەنایەتی وەحشەتناک و نا مرۆڤانە. نێوزڕاوی ئەڕتەش بۆتە خاڵێکی لاواز بۆ ئاکپارتی و کابینەکەی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەدا.

  کابینە و شەخسی ئەرۆغان بەتایبەت لە ١٠ ساڵی ڕابردودا گەلێک شکستی ئیستراتیژیکییان لە سیاسەتی نێو خۆیی و دەرەوەدا ئەزموون کردوە. ئەوان بە گرتەبەری سیاسەتی نیئۆلیبڕالیستی ئابووری تورکیەیان گەیاندۆتە لێواری هەڵدێر. نرخی دراوی میللیان زۆر دابەزاندوە و هەڵاوسان گەیشتۆتە ئاستی ٤٤ لەسەد. گەندەڵی دەزگای ئیداری تورکیە و بنەماڵەی شەخسی ئەردۆغان، کە بومەلەرزە وێرانگەرەکەی مانگی فێوریەی ٢٠٢٣ ئەوی ئاشکراتر کرد قەیرانی ئێستای توندتر کردۆتەوە. ڕوون و ئاشکرایە کە یەکەم قوربانیانی ئەم قەیرانە ئابووریە کرێکاران و زۆربەی خەڵکی کوردن. پێشێل کرانی بەرینی مافە دیموکڕاتیکەکانی خەڵکی کورد، دەستبەسەرکرانی بەردەوامی شارەدارەکانی هەڵبژێردراوی خەڵک، زیندانیکرانی سەلاحەدین دیمیرتاش ڕێبەری حیزبی دیموکراتیکی گەلان، جێگای هیچ هیواداربوونێکی بۆ خەڵکی کوردستان لە ئەگەری سەرکەوتنی ئەردوغاندا نەهێشتۆتەوە.

  خەڵکی کوردستانی تورکیە بە ١٠ ملیۆن دەنگیانەوە، لە لایەن( پێ کا کا) و( هە دە پە) وە هاندراون تا پشتگیری ئوپوزسیۆن بن بۆ لادانی ئەرۆغان و حیزبەکەی. لەبەر ئەوەی قلیچدار ئۆغڵو، ڕێبەری سەرەکی ئوپوزسیۆن، لەپاڵ بەڵێنەکانی تریدا قەولی داوە کێشەی کورد بە شێوەیەکی ئاشتیخوازانە چارەسەر بکات، ڕێبەرانی( هە دە پە) و لەوانە سەلاحەدین دیمیرتاش لە زیندان ئازاد بکات، ئابووری کوردستان و سەرجەم تورکیە ببووژێنێتەوە. ئەم وەعدە و بەڵێنانە وەک قەولەکانی ئەردۆغان لە ١٠ ساڵی ڕابردودا دەبێتە بڵقی سەرئاو. پێشینەی ڕەوتی ناسیۆنالیستی دەستەڕاستی لە تورکیە لە پێشێل کردنی مافەکانی گەلی کوردیش لە ڕۆژ ئاسکرا ترە. لەم ڕوەوە ئەوەی کە دەتوانێ زامنی دەستەبەربوونی مافە نەتەوایەتیەکانی گەلی کورد بێت، هیچ شتێک نییە بێجگە لە یەکێتی و یەکپارچەیی و خەباتی خەڵکی کوردستان و هاوڕێیەتی و هاوئاهەنگی لەگەڵ هێز و ڕەوتە سۆسیالیست و پێشڕەوەکان و خەڵکی هاوچارەنووس، لە سەرتاسەری تورکیەدا. لەم نەبەردە هاوبەشەدا کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێشی تورکیە دەتوانن هاوپەیمانانی هەمیشەیی بن بۆ دەستەبەر بوونی مافە پێشێل کراوەکانیان. هیوایەک بە ڕزگاربوون لە ئاکامی ئەم جۆرە هەڵبژاردنە پڕ لە مەکر و گزیانەدا بوونی نییە.

PAGE   \* MERGEFORMAT 5

بابەتی پەیوەندیدار

گرنگی سیاسی- چینایەتی خەبات بۆ زیاد کرانی حەقدەست

-

ئامادە بوونی نوێنەرەنی دژی کرێکاری کۆماری ئیسلامی لە کۆبوونەوەی سازمانی جیهانی کار دەبێ ڕیسوا بکرێت

-

له‌ یادی٤٠مین ساڵی ئیعدامی جینایه‌تكارانه‌ی ٥٩ لاو مێرمنداڵی شاری مه‌هاباد

-

  شەپۆلی ناڕەزایەتی و تێکۆشان، سەرەڕای زیاتربوونی توندوتیژی وەحشیانە         

-

كۆماری ئیسلامی، دوژمنی خه‌ڵك

-

  ئیستبداد، هەژاری و برسیەتی، گرانی و بێکاری، زۆربەی خەڵکی هەراسان کردوە

-