وه‌زیری ئامووزش و په‌روه‌رشی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند: له سه‌دا ٧٠ی تووشبووانی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ئێران خێزاندارن و منداڵیان هه‌یه.
وه‌زیری ئامووزش و په‌روه‌رشی ڕژیم ڕۆژی سێشه‌ممه دانی به‌وه‌دانا كه مادده‌ی هۆشبه‌ر تا ڕاده‌یه‌كی مه‌ترسیدار له نێو خوێندكاران و مه‌دره‌سه‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه و ته‌مه‌نی ئیعتیاد بۆ ١٠ساڵ دابه‌زیوه. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم هه‌روه‌ها وتی: زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی گیرۆده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌بن له خێزانێكی گیرۆده‌دا بوون و دایك یان باوك یان هه‌ر دووكیان تووشبووی مادده هۆشبه‌ره‌كان بوون. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر و به‌هێزترین مافیای مادده هۆشبه‌ره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سپای پاسدارانه و ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی هه‌یه له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی گیروده‌بووان به مادده هۆشبه‌ره‌كان.