به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری ئیلنا؛ رۆژی ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه؛ كابینه‌ی ئیبراهیم ره‌ییسی؛ جه‌لادی ساڵی ٦٧ له‌سه‌ر پێكهێنانی ١ میلیۆن پیشه له ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی دیسان پێداگری كرد. هه‌ڵبه‌ت عه‌بدوولمه‌لیكی وه‌زیری كار و به‌رپرسی ده‌بیرخانه‌ی باڵای كار له كۆتایی مانگه‌كانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی به‌ڵێنی دابوو كه ده‌وڵه‌ت تا كۆتایی ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی ١ میلیۆن و ٨٥٠ هه‌زار پیشه‌ی نوێ ده‌خوڵقێنێت.
بڕیاره كابینه‌ی ناوبراو؛ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی به‌ڵێنییه‌كانی خۆی له‌ڕێی دابه‌زینی ته‌رحه هه‌رزان و كه‌م هه‌زینه‌كانی خۆی به‌كرده‌وه ده‌ربێنێت. ئه‌م ته‌رحه هاوشێوه‌ی ته‌رحێكه كه له ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد له ژێر ناوی ته‌رحه‌كانی ” به‌رهه‌می خێرا ” به‌كرده‌وه ده‌رهات كه به جێگه‌ی پێكهێنانی پیشه؛ له نێوان ده‌سه‌لاتداران به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی؛ دزی زیاتر و نوێی خوڵقاند. به پێی هه‌واڵێك كه له رادیۆ ئاڵمان له ١٦ی نۆوامبری ٢٠١٣ی زایینی بڵاو بووه؛ ده‌وڵه‌تی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژاد له نێوان ساڵه‌كانی ٨٤ تا ٩١ له چوار سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ده‌رامه‌ده‌كانی ده‌وڵه‌تی ( ساداراتی نه‌وت؛ گاز و به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وتی؛ ماڵیات؛ خسووسی سازی و فرۆشی ئه‌وراقی مووشاره‌كه‌ت ) سه‌رجه‌م ٩٧٩ میلیارد و ٧٠٠ میلیۆن دۆلار ده‌رامه‌دیان بووه. به كۆكراوه‌ی سه‌رجه‌م ده‌رامه‌ده‌كان و هه‌زینه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی ٩ و ١٠ له‌م ماوه‌یه‌دا؛ لانیكه‌م ١٥٤ میلیارد دۆلار داهاتی ئیزافی بووه كه چاره‌نووسی لانیكه‌م ١٠٠ میلیارد دۆلاری ناروونه.
كابینه‌كانی ٩ و ١٠ به‌و ده‌رامه‌ده زۆره له دابه‌زاندنی ترحی هاوشێوه‌ی ته‌رحی ئێستا له‌گه‌ڵ شكستێكی رووخێنه‌ر به‌ره‌ڕوو بوو؛ ئێستا كابینه‌یه‌كی بێچاره له‌گه‌ڵ كه‌می بووجه‌ی سه‌رسوورهێنه‌ر؛ چۆن ئه‌توانێت ئیدعا بكات كه ته‌رحه‌كانی كه‌م هه‌زینه و به‌رهه‌می خێرا بۆ ژنان و پێوانی بێكار له‌ساڵدا؛ ١ میلیۆن پیشه پێكده‌هێنێت.
هه‌واڵنێرێك له ٢٤ی مانیگی خاوكه‌ڵێوه پرسی كه به كام بووجه ئه‌و هه‌موو پێشه‌یه پێكده‌هێنن و وڵامی درایه‌وه كه بووجه‌یه‌كی ئه‌وتۆی پێویست نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه به ١ میلیۆن ته‌مه‌ن ده‌توانیت پیشه‌یه‌ك پێكبهێنیت. ئه‌و كه بۆ چاوپێكه‌تن له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عێكی نه‌ناسراوی شیعه به ناوی عه‌له‌وی گۆرگانی چووبوو؛ دانی به‌وه‌دانا كه ٥ میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار بێكار له وڵات‌دا بۆنی هه‌یه كه ده‌بێت پیشه‌یان بۆ پێكبهێنین. هه‌روه‌ها وتی كه له سازمانی بێه‌زیستی ٦ و نیو میلیۆن كه‌س بوونی هه‌یه كه پێویستیان به چاودێری زیاتره. ٣ و نیو میلیۆن خانه‌نشینكراوی ته‌ئمینی ئیجتماعی و ٢ میلیۆن كه‌سیش له سندووقی خانه‌نشینكراوان هه‌ن و بێجگه له‌وه‌ش؛ سندووقی بیمه‌ی ئاواییه‌كانیش له‌ژێر چاودێری ئاواییه‌كاندا هه‌یانه.
هه‌ڵبه‌ت ئاخووندی ناوبراو بێجگه له دووعای نۆدبه بۆ سلامه‌تی خامه‌نه‌یی و حاڵی په‌رێشانی خه‌ڵك شتێكی له گیرفانیدا بۆ وه‌زیری ناوبراو نه‌بوو؛ به‌ڵام كارناسێك به ناوی به‌ه‌مه‌ن ئارمان له‌م باره‌وه وتی؛ نابێت ناوی كڕینی چوار ماشینی خه‌یاتی و سه‌رقاڵكردنی ژنان له ماڵ وه‌ك پیشه ناوی لێبنێن. كاره‌كانی سه‌ره‌كی ناوماڵ ناتوانن پیشه پێكبهێنن و وه‌ك پیشه ناوی له‌سه‌ر دابنێن . پیشه‌ی راستی له ئێستادا له‌گه‌ڵ جیهانی بوونی ئابووری به شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ به‌كرده‌وه ده‌ردێت.
ئارمان له وڵام به‌م بۆچوونه‌ی وه‌زیر كه ده‌ڵێت ده‌توانرێت له ڕێگه‌ی ” توانا سازی چینی مامناوه‌ند و كه‌م داهاتی كۆمه‌ڵگا به ئیتكا به په‌ره‌پێدانی كاره‌كانی وردی ناوماڵ ” كێشه‌ی بێكاری چاره‌سه‌ر بكرێت؛ ده‌ڵێت: ” چه‌ند ده‌یه‌یه كه ئێمه هاوار ده‌كه‌ین و ئاكام ئه‌وه بووه كه رۆژ به رۆژ ژماره‌ی كه‌سانێك كه نانی خۆیان له سه‌تڵه‌كانی زبڵدا به‌ده‌ست دێنن؛ زیاتر بووه “.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م كارناسه به هۆی ناشاره‌زایی له‌سه‌ر ژیانی بێكاران نازانێت كه بێكاره‌كان به ده‌ست بردن بۆ هه‌جۆره كارێكی دژوار؛ ژیانێكی مه‌مره و مه‌ژی پێكده‌هێنن و به‌شێك له ئه‌وان له سیستان و به‌لووچستان به هۆی سووخت به‌ری و له كوردستان به هۆی كۆڵبه‌ری؛ گیانیان له‌لایه‌ن ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی رژیم ده‌سته‌واژه‌ی نان ده‌كرێت.
لایه‌نگرانی سه‌رمایه‌داری خسوسی له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێك له‌وانه ده‌رفه‌تی پێكهێنانی پیشه‌ی فریوكارانه كه باسمان لێ‌كرد؛ كه‌ڵك وه‌رده‌گرن تا له‌سه‌ر نه‌بوونی سه‌رمایه‌ی خسوسی واقعی؛ ئاه و ناڵه بكه‌ن. ئه‌وان له‌بیر خۆیان ده‌به‌نه‌وه كه سه‌رمایه‌ی خسوسی له وڵاتانی له‌حاڵی پێشكه‌وتندا و له وڵاتی له‌دایكبووی سه‌رمایه له قووڵترین كاتی قه‌یرانی خۆیدایه. هه‌ندێكیش به‌ڵگه ده‌هێننه‌وه كه كابینه‌كانی رژیم هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستا لێوان‌لێو له دز و ئینسانكووژ و جه‌لاد بووه و ئه‌وان ناتوانن كۆمه‌ڵگا و ئابووری ئه‌و درووست بكه‌ن. له به‌ڵگه هێنانه‌وه‌ی ده‌سته‌ی دووهه‌میش راستییه‌كی به‌رچاو بوونی هه‌یه؛ به‌ڵام گرفتی سه‌ره‌كی ته‌رحی كابینه‌كانی جۆراوجۆری كۆماری ئیسلامی شه‌خسی نییه به‌ڵكوو ئه‌ساسیتره.
ئه‌م رژیمه به‌رهه‌می قه‌یرانی سه‌رمایه‌داری و لیبرالیسمی ئه‌و له جیهان و شكستی ناسیۆنالیسمی رژیمی پاشایه‌تییه. بوورژوازی ئه‌م وڵاته ئه‌مپرالیستییه‌ی رۆژئاوا و له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و؛ كابینه‌ی كارتێر سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكاتی ئا‌مریكا له ترسی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی هێزه‌كانی چه‌پ و كرانه‌وه‌ی رێگا بۆ نفووزی یه‌كێتی شۆره‌وی له ئێران؛ پشتی شای خاڵی كرد و پله به‌رزه‌كانی ئه‌رته‌شی رازی كرد كه بێلایه‌نی خۆیان ڕاگه‌ینن و له ئه‌ساسدا ئه‌رته‌ش به خوومه‌ینی بسپێرن. ئا‌مریكا و هاوده‌ستانی له خوومه‌ینی و جه‌ریانی ئیسلامی ئه‌م زه‌رفییه‌ته‌یان ده‌بینی كه به به‌ربه‌ستێك له به‌رامبه‌ر نفووزی یه‌كێتی شۆره‌وه‌ی ده‌ربێن. له ئاكامدا هه‌وڵه‌كانی ڕوون و شاراوه‌ی ده‌زگاكانی جۆراوجۆری ئه‌مپریالیستی؛ سه‌ره‌نجام جه‌ریانی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی وه‌ك به‌دیلێك به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێرانیاندا سه‌پاند. ئه‌مپریالیسمی ئا‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه بوو كه لیبراله‌كان به ڕێبه‌ری كه‌سانی وه‌ك بازه‌رگان؛ ڕێبه‌ری رژیمی ئێران به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن. له‌به‌رئه‌وه‌یكه خوومه‌ینی وه‌ك ئۆتۆریته‌ی سه‌ره‌كی جه‌ریانی ئیسلامی به‌ڵێنی دابوو كه ئێران ئارام بكاته‌وه و خۆی ده‌چێته قۆم و ئه‌ركه‌كانی مه‌لایه‌تی و ئاخووندی خۆی په‌ره‌پێده‌دات. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕولانییه‌كانی خوومه‌ینی؛ شۆڕشی ئێران پاش ڕووخانی رژیمی پاشایه‌تی درێژه‌ی كێشا؛ چینایه‌تیتر و له‌نه‌هایه‌تدا قووڵتر بووه. جه‌ریانی بازه‌رگان له به‌رامبه‌ر كرێكارانی بێكار؛ كرێكارانی رێكخراو له شووراكان و باقی رێكخراوه چینایه‌تییه‌كانی خۆیان؛ ژنان مافخواز؛ نه‌ته‌وه‌كانی خۆزیاری مافی چاره‌نووس؛ كیش و مات بوو و نه‌یتووانی كارێك بكات و به كرده‌وه به لایه‌نگرانی لێمپه‌نترین مفته‌خۆرانی كۆمه‌ڵگا ده‌رهات. سه‌ره‌نجام شۆڕ‌شیان سه‌ركووت كرد؛ به‌ڵام هیچكات رژیم به‌رهه‌م نه‌هات و له قه‌یرانێك بۆ قه‌یرانێكیتر درێژه‌ی به ژیانی خۆیدا. ریشه‌ی سه‌ره‌كی بێ تووانایی كابینه‌كانی جۆراوجۆر له پێكهێنانی ئابووری و كار خووڵقێنه‌ری؛ لێره‌دایه و به‌ڵێنییه‌كانی بێ ناوه‌رۆكی ره‌ییسیش؛ چاره‌نووسێكی باشتر له فریوكاریه‌كانی ئه‌حمه‌دی نژادی؛ نابێت.