ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران دانیشتووی شاری زاخۆ دژبه هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.
شه‌وی دووشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، سپای پاسداران له ڕێگه‌ی مووشه‌ك و درۆنه‌وه ماڵی بازه‌رگانی ناسراوی كورد، “پێشڕه‌و دزه‌یی”یان له ده‌ورووبه‌ری هه‌ولێر كرده ئامانج. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. پاش ئه‌و ڕووداوه باڵوێزی كۆماری ئیسلامی له به‌غدا بانگهێشت كرا و ده‌وڵه‌تی عێراق سكاڵای له‌دژی كۆماری ئیسلامی له شۆرای ئه‌منیه‌ت تۆمار كرد. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی هه‌ولێر، دهۆك و زاخۆ هه‌زاران كه‌س ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون.