به هۆی خۆڵبارینی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئۆستانی ئیلام، ٢٣٥ هاووڵاتی به هۆی خراپی باری ته‌ندرووستییان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی هاتنی شه‌پۆلێكی خۆڵبارین له ماوه‌ی ڕۆژانی ١١ و ١٢ی ئه‌م مانگه و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به گیان و ته‌ندرووستی هاووڵاتیان، به ده‌یان هاووڵاتیی له دوو ئۆستانی كرماشان و ئیلام ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراون و ته‌نیا له ئۆستانی ئیلام ٢٣٥ كه‌س به هۆی خراپی باری ته‌ندرووستیان له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراون.