کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆکوژی وەرزشوانێکی به‌ناوبانگی خەڵکی شاباد

خۆکوژی وەرزشوانێکی به‌ناوبانگی خەڵکی شاباد 1

ڕۆژی چوارشەمە 22ی مانگی بەفرانبار،مەتین جۆهەریوەرزشوانی بەناوبانگی ناوچەی کرماشان و خەڵکی گوندیئەمیراوایشاری شاباد هەوڵی خۆکوژی داوه‌ و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو وەرزشکارە لاوە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو سێ پاڵەوانێتی لە ئاستی ئێران و کوردستان بەدەست هێنابوو. شایانی باسە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری خۆکوشتنیمەتینلەبەردەستدا نییە و لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوویش شایەتی چەندین حاڵەتی خۆکوژی دیکە لە شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووین، کێشەی ئابووری و فشاری دەروونی و ستەمی نەتەوایەتی، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی و کۆچی لاوان بۆ دەرەوەی وڵاتە.