کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆکوژیی پزیشکێکی تارانی پاش محاكمه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌ سنه‌

خۆکوژیی پزیشکێکی تارانی پاش محاكمه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، پزیشكێكی خه‌ڵكی تاران و دانیشتووی مه‌ریوان به‌ ناوی “میترا ئاسووده‌” پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ مه‌حاكمه‌ و سزا درا، له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌.

به‌ێێی زانیارییه‌كان، “میترا ئاسووده‌” سەرەتاكانی مانگی خاكەلێوەوە به هۆی گیانلەدەستدانی یەكێك لە نەخۆشەكانی له نەخۆشخانەی بووعەلی مەریوان، له‌لایەن بنه‌ماڵه‌ی نەخۆشەكەوە لێیدراوە و سووكایەتیی پێكراوە. ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی سكاڵای بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌كه‌وه‌ له‌ دادگای سنه‌ محاكمه‌ و بێڕێزی پێكراوه‌، میترا پاش هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ دادگاه له‌ نێو تاكسییه‌ك دا له‌ ڕێگه‌ی خواردنی حه‌به‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌.