ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتانی نورویژ، سوید، ئاڵمان، ئۆتریش، ئۆستڕاڵیا، نیووزله‌ند و هۆله‌ند به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له چه‌ندین شار كۆبوونه‌وه و دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لایه‌نگرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئێرانیانی ئازادیخواز له خۆپێشاندانێكی به‌هێزدا له‌شاری ئۆسلۆی نۆ‌رویژ وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم، پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها له شاره‌كانی كۆڵن و ویسبادنی ئاڵمان ئێرانیان و دۆستانیان له‌گه‌ڵ ئۆكراینییه ئاواره‌كانی ئه‌و وڵاته، له خۆڵپێشاندانێكی جه‌ماوه‌ریدا دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێرانیانی ئۆستڕاڵیا و نیووزله‌ند له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌زاران كه‌سیدا سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد، هه‌روه‌ها ئێرانیان له ئۆتریش و هۆله‌ند وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم، پشتیوانی خۆیان له ته‌واوی زیندانیانی سیاسی ده‌ربڕی و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری بوون.