کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندان له‌ باكووری كوردستان دژ به‌ دانانی قه‌یم

خۆپێشاندان له‌ باكووری كوردستان دژ به‌ دانانی قه‌یم

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕێبه‌ندای ١٤٠٣، دانیشتوانی شاری وان له‌ باكووری كوردستان، دژ به‌ دانانی قه‌یم و سه‌پاندنی حوكمی زیندانی به‌ سه‌ر “عه‌بدوڵڵا زیدان” هاوسه‌رۆكی شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك له‌و شاره‌، له‌ به‌رده‌م شاره‌وانی كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

پاش سه‌پاندنی حوكمی٣ ساڵ و ٩ مانگ زیندان به‌ سه‌ر “عه‌بدوڵڵا زیدان” به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌ گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی دژ به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا، خه‌ڵكی ناڕازی له‌م بڕیاره‌ی دیوانی باڵای توركیا، سه‌ره‌ڕای خراپی كه‌ش و هه‌وا، له‌ به‌رده‌م شاره‌وانی شاری وان كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. لاوانی به‌شداربووی خۆپێشاندانه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ درووشمی “بژی به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌ی كورد” و “به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی خه‌بات دژ به‌ زوڵم سه‌ركه‌وتوو ئه‌بین”، سووربوونی خۆیان له‌ سه‌ر به‌رده‌وام بوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان نیشان دا و خوازیاری لابردنی قه‌یم له‌ سه‌ر شاره‌وانییه‌كانیان بوون.