رۆژی سێشەممە 4ی مانگی جۆزەردان بە هەزاران کەس لە بەغدای پێتەختی عێڕاق لە ناڕەزایەتی بە کوشتنی هەڵسووڕاوانی مەدەنی خۆپێشاندانیان کرد.
خۆپێشاندەران خوازیاری لێکۆڵینەوە و بە سزاگەیاندنی تاوانبارانن. خۆپیشاندەرانی ناڕازی کۆماری ئیسلامی ئێران و گرووپەکانی نزیک بەو رژیمە بە تاوانباری سەرەکی دەزانن. پۆلیس و هێزی تایبەتی سەرکوت لە بەغدا، رێپێوان و ناڕەزایەتی خەڵکی بە تووندو تیژی کێشا و چەند کەس گیانیان لە دەست داو و زیاد لە 10 کەسیش بریندار بوون