ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر و پاش مانگرتنی سه‌راسه‌ری له زۆربه‌ی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و چه‌ند شاری ئێران، خه‌ڵكی ناڕازی بۆ جارێكی دیكه دژبه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی له به‌هارستان و شاهینشاری ئیسفه‌هان خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، له شاری ساری و ڕه‌شت خه‌ڵك به دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر، له گوڵشار و گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج لاوانی بوێری ئه‌و شاره به داخستنی شه‌قامه‌كان و وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی، له زۆربه‌ی گهڕهكانی تاران له‌وانه شه‌ریعه‌تی، شه‌قامی كارگه‌ر و لاله‌زار، شه‌قامی فه‌له‌ستین و بلواری كه‌شاوه‌رز و فیرده‌وس ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ڕه‌وڕوو بوونه‌وه، بازاڕه‌كانی ته‌ختی تاووس و عه‌باس ئاباد و هه‌روه‌ها پاساژه‌كانی عه‌لائه‌دین و كاشانی مانگرتن و كۆبوونه‌وه به‌ڕێوه‌چوو و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له گازی فرمێسك‌ڕێژ بۆ تێكدانی كۆبوونه‌وه كه‌ڵكیان وه‌رگرت، له شاری شیراز وكرمان ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجام درا و لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیم گازی فرمێسكڕێژیان فڕی دایه نێو ئۆتوبووسی موسافیره‌كان و بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خه‌ڵك گازی فلفلیان به‌كار هێنا، له‌شاری سه‌قز و مه‌ریوان لاوانی بوێر له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون. به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕی شاره‌كانی سنه، سه‌قز، بۆكان، بانه، دیوانده‌ره، مهاباد و پیرانشار له چه‌ند گه‌ڕه‌كی شاره‌كانیان شه‌قامه‌كانیان داخستووه و له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوونیان بووه، له شاری ئیلام و كرماشانیش به‌هۆی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سه‌خت له نێوان خه‌ڵكی ناڕازی و هێزه‌كانی ڕژیم چه‌ند كه‌س برینداربوون، له شاری ئه‌راك و ئیسفه‌هان خه‌ڵك به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشم له‌سه‌ر شه‌قام و له گهڕهكانی شه‌ریعه‌تی، نازی ئاباد، پوونه‌ك، تاران پارس و وه‌لیعه‌سر تێكهه‌ڵچوونی سه‌خت له نێوان خه‌ڵك و هێزه‌كانی ڕژیم ڕوویداوه، هه‌روه‌ها له‌شاری مه‌شهه‌د لاوانی ئه‌وشاره شه‌قامه‌كانیان داخستووه و ڕێگه‌ی هاتووچۆیان له هێزه‌كانی ڕژیم گرتووه.