ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له مۆنتڕاڵی كانادا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به‌وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران لایه‌نگری فه‌له‌ستین و دژبه‌ری شه‌ڕ له شاری مۆنتڕاڵی كانادا ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستینیان له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه به تووندی شه‌رمه‌زار كردووه و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون. پێشتریش به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی شارومه‌ندانی كانادایی، ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و چۆڵی بۆ ئیسڕائیل ڕاگرتبوو.