ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، هه‌زاران كه‌شاوه‌رزی ئاڵمانی خۆیان گه‌یانده شاری به‌ڕلین و به ٥٠٠ تراكتۆر شه‌قامه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ده‌روازه‌ی براندنبوورگیان داخست.
كه‌شاوه‌رزانی ئاڵمانی ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه دژبه سیاسه‌تی ڕیازه‌تی ئابووری مانیان گرتووه و بڕیاران دابوو كه له ڕۆژی ١٥ی ژانویه‌وه له شاری به‌ڕلین خۆپێشاندان بكه‌ن. كه‌شاوه‌رزان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ وه‌لانانی یارانه‌ی سووته‌مه‌نی، هه‌رزان كردنی نرخی به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كان و پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی تراكتۆره‌كانیان بوون.