ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه، كه‌شاوه‌رزانی له‌هستانی له شاری وه‌رشه‌و كۆبوونه‌وه و دژبه سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئورووپا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵاتیه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌زاران كه‌شاوه‌رزی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتوون و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. كه‌شاوه‌رزان خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی باج، پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی، دابه‌زینی نرخی سووته‌مه‌نی، قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می كشتووكاڵی ده‌ره‌كی و زیادكردنی حه‌قده‌ست بوون.