کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی گه‌وره‌ی كه‌شاوه‌رزان له‌ له‌هستان

خۆپێشاندانی گه‌وره‌ی كه‌شاوه‌رزان له‌ له‌هستان 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی ڕه‌شه‌مه‌، كه‌شاوه‌رزانی له‌هستانی له‌ شاری وه‌رشۆ كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئورووپا شه‌قامه‌كانیان داخست.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌شاوه‌رزان له‌ وڵاتانی ئاڵمان، فه‌ڕانسه، بلژێك، هۆله‌ند، ئێسپانیا، بۆلغارستان، چێك، ئیتالیا، پۆرته‌غاڵ، یۆنان و ڕۆمانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌ و ئێستا بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزیان دژبه‌ سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئورووپا درووست كردووه‌. كه‌شاوه‌زران خوازیاری قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می كشتووكاڵی ده‌ره‌كی، زیادكردنی حه‌قده‌ست، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی، پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی، وه‌لانانی برۆكڕاسی ئیداری و پشتیوانی یه‌كێتی ئورووپا له‌ كه‌شاوه‌رزان بوون.