ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی به‌فرانبار، ٨٠ هه‌زار دژبه‌ری فاشیزم له شاری هامبوورگ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئیتحادییه كرێكاری و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان دژبه یه‌كگرتنه‌وه‌ی حزبی ڕاستڕه‌وی توندئاژۆ له‌گه‌ڵ نئۆنازییهكان خۆپێشاندانیان كرد.
ئه‌و خۆپێشاندانه به‌دوای له‌قاودانی كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی سیاسه‌تمه‌دارانی حزبی ڕاستڕه‌وی “ئه‌ی.اف.دی” له‌گه‌ڵ نئۆنازییهكان كه تێدا بڕیاری ده‌ركردنی په‌نابه‌رانی بیانیان دابوو به‌ڕێوه چووه. شاره‌داری هامبوورگ ڕۆژی ڕابردوو له‌و خۆپێشاندانه به‌شداری كرد و ڕایگه‌یاند ئازادی ته‌واوی دانیشتووانی ئه‌و شاره له مه‌ترسی دایه. سه‌رۆكی یه‌كێتی كرێكاری “دی.جی.بی”یش له‌و كۆبوونه‌وه‌دا وتی: ده‌وڵه‌تێكی فاشیستی هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانی چینی كرێكار له‌ناو ئه‌بات.