ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، چه‌ند هه‌زار كه‌س له “تلاویو”ی پایته‌ختی ئیسڕائیل دژبه ڕاستڕه‌وترین ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته به ڕێبه‌رایه‌تی “نتانیاهوو” خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نتانیاهوو” ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ سێ حیزبی توندئاژۆی ئه‌و وڵاته هاوپه‌یمانی پێك بێنێت و به‌و شێوه‌یه ڕاستڕه‌وترین ده‌وڵه‌تی مێژووی ئیسڕائیل به ده‌سه‌ڵات بگه‌یه‌نێت، ئه‌و سێ حیزبه بریتین له: “هێزی یه‌هوود”، “سه‌هیوونیزمی مه‌زهه‌بی” و “نووئام”. به‌وته‌ی خۆپێشانده‌ران، “نتانیاهوو” ده‌یه‌وێت “خومه‌ینی گه‌رایی” بكات و ئاستی ناكۆكییه‌كانی نێوان فه‌له‌ستینیه‌كان و ئێسڕائیلیه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بباته سه‌ره‌وه و ماڵ و موڵكی ناوچه فه‌له‌ستینی نشینه‌كان داگیر بكات