له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له گرووپه چه‌پگه‌ڕاكانی ئۆكراین ناسراو به گرووپی “سووره‌كان”، له ڕێپێوانێكدا له شاری “كییه‌ف”ی پارته‌ختی ئه‌و وڵاته، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی به‌ڕه‌ی غه‌ره‌ب و سیاسه‌تی شه‌ڕگێڕانه‌ی “ناتۆ” ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه خوازیاری كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی “ناتۆ” له ناوچه‌كه و بڕینی پشتیوانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له گرووپه فاشیستییه‌كان بوون. خۆپێشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری كۆتایی هێنان به گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی سه‌ر كووبا بوون و پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ده‌ربڕی.