ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، کاسبکارانی “خان خورما”ی کەرکوک دژی وەرگرتنی باج و سەرانە كۆبوونه‌وه و شه‌قامه‌كانیان داخست و داوایانکرد، کۆتایى بە وەرگرتنى باجی زۆره‌ملێ بگیردرێت.
به‌وته‌ی كاسبكاران، لەسەرتادا لەلایەن کۆمپانیایەکەوە کە بازاڕەکەی لە حکومەت بە کرێ گرتبوو، باجمان لێ وەردەگیرا، بەڵام ئێمە سکاڵامان تۆمارکرد و دادگا بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی بۆ خاوەنی کۆمپانیاکە دەرکرد، بەڵام تا ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه، هه‌ر چه‌ند كۆمپانیاكه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه به‌ڵام حکومەت بیانومان پێ دەگرێت و هەر ڕۆژێ لە ژێر ناوێک و شێوازێکدا داوای باجمان لێده‌كه‌ن و ڕێگە نادەن كاروباری خۆمان به‌ڕێوه ببه‌ین.