هه‌زاران كه‌س له ژنان و چالاكانی مه‌ده‌نی وڵاتی ئۆرۆگۆئه ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان، به هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ كچێكی قۆربانی ده‌ستی ده‌سدرێژی سێكسی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپێشاندانیان به‌ڕێوه‌برد.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ژنێكی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ له لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه ده‌سدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ر كه به دوای تێكچوونی باری ته‌ندرووستی و گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، پزیشكان ده‌سدرێژی سێكسی به كۆمه‌ڵ بۆ سه‌ر نابراو پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ژنان و چالاكانی مه‌ده‌نی ئۆرۆگۆئه به كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی “سه‌ربه‌خۆیی” ئه‌و وڵاته، به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم پشتیوانی خۆیان له قۆربانیانی ده‌سدرێژی سێكسی ده‌ربڕی و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانبارانی ئه‌و ڕووداوه بوون.