ڕۆژی شه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، سه‌دان ژنی دانیشتووی حه‌سه‌كه له ڕۆژئاوای كوردستان و كوردانی دانیشتووی وڵاتانی ئاڵمان و ئیتالیا له سێ چالاكی جیاجیادا پشتیوانی خۆیان له به‌رخۆدانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان ژنی خه‌ڵكی حه‌سه‌كه له ڕێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری دا به دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی مه‌زهه‌بی له سووریا نیشان دا و داوایان له حكوومه‌تی نوێی ئه‌و وڵاته كرد، مافی ژنان له ده‌ستووری تازه‌ی ئه‌و وڵاته دیاری بكات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كوردانی دانیشتووتی ئاڵمان و ئیتالیا له شاره‌كانی بڕلین و تریسته به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای ڕۆژئاوای كوردستان و وتنه‌وه‌ی دروشم، هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانیان بۆ سه‌ر كۆبانی و منبج به توندی شه‌رمه‌زار كرد و پشتیوانی خۆیان له به‌رخۆدانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك دووپات كرده‌وه.