چالاكانی ژینگه‌یی ئیتالیا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان به كۆبوونه‌وه له ناوه‌ندی شاری ڕۆم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سووته‌مه‌نیه فۆسیلیه‌كان و پیس كردنی كه‌ش و هه‌وا نیشان دا.
به‌شداربووانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد دروشمی “ئێمه پاره بۆ سووته‌مه‌نی فۆسیلی ناده‌ین”یان به‌رز كرده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه چالاكانی ژینگه‌یی ئیتالیا پاش هاتنی لافاو كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ١٤ كه‌س و ئاواره‌بوونی ٣٦ هه‌زار شارۆمه‌ندی ئه‌و وڵاته چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه. ناڕازیان خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نی فۆسیلی و گازی گۆڵخانه‌یی بوون.