پێشمەرگە دێرینەکانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشهممه ١٠ی مانگی خاكهلێوه، دژی خراپیی دۆخی ژیانیان، لە شاری هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕایانگهیاند: پاش چهندین ساڵ خهبات و تێكۆشانمان شایستهی ئهو دۆخه خراپه نین كه تێدات دهژین.
ژمارەیەکی بەرچاو لە پێشمەرگە دێرینەکانی كوردستان لە بەردەم پارکی “منارە” لە شاری هەولێر بە ڕێپێوان چوونە بەردەم پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ناڕەزایەتییان دژی خراپیی دۆخی ژیانیان دهربڕی و وتیان: ئەو بڕە مووچەیەی وەریدەگرن بەشی بژێوی ژیانیان ناکات.