کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی پێرسۆنێلی ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ورمێ

سه‌دان كه‌س له‌ پێرسۆنێلی ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ورمێ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌ دژبه‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌شی خزمه‌تگوزاری نه‌خۆشخانه‌كانی ورمێ كار ده‌كه‌ن و سه‌ر به‌ شیركه‌تی په‌یمانكاری “ده‌ریای نیلگونن” و تا ئێستا چه‌ندین جار له‌ ئاست په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌ به‌ڵام به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه و شیركه‌ت وڵامده‌ره‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان نه‌بوون. به‌وته‌ی ناڕازیان، قه‌رارداده‌كانیان یه‌ك ساڵه‌یه‌ و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی پێیان ده‌ده‌ن زۆر كه‌مه‌ و هه‌ر كات ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌زا له‌ كرماشان

-

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی خۆی له‌ ئاست كه‌می نان و كه‌پسوولی گاز

-

شه‌پۆلی نوێی بانگهێشتی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی له‌ كوردستان

-

په‌ره‌سه‌ندنی وشكه‌ساڵی له‌ پارێزگای ورمێ

-

ناڕوونی چارەنووسی بەندكراوێكی كورد لە زیندانی وەكیل ئابادی مه‌شهه‌د

-

برینداربوونی سێ كرێكار له‌ كارگه‌ی موبل سازی شیراز

-