ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی ماگی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیان و دۆستانیان له وڵاتی شیلی خۆپێشاندانێكیان به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌كانی “مه‌هسا” و گیانبه‌ختكردووانی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران و وتنه‌وه‌ی دروشمی “نان، كار، ئازادی” ده‌سه‌ڵاتی شۆرایی” پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ناڕازی ئێران ده‌ربڕی و خوازیاری پشتیوانی جیهانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران و سزادانی جه‌نایه‌تكاران بوون.