ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، پزیشكان و په‌ره‌ستارانی ئیتالیایی به كۆبوونه‌وه له شاری ڕۆم، له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان نیشان دا.
وێڕای بارینی بارانێكی زۆر له شاری ڕۆمی ئیتالیا، ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌دان پزیشك و په‌ره‌ستاری نه‌خۆشخانه‌كانی ئیتالیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا خوازیاری گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی قه‌رارداد و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا بوون. ناڕازیان هه‌روه‌ها داویان له ده‌وڵه‌ت كرد كه له سه‌رچاوه‌كانی سندووقی بیمه‌ی ده‌رمانی سه‌رمایه‌گوزاری بكات تاكوو ته‌عرفه‌ی تۆماركراو له قه‌رارداده‌كانیان بڕواته سه‌ره‌وه. كادری ده‌رمانی ئیتالیا هه‌روه‌ها خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی حه‌قده‌ستی كاتی خانه‌نشینی بوون.