ڕۆژی شه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر، ٦٠ هه‌زار لایه‌نگری ژینگه له شاری بێڕن له وڵاتی سویس، دژبه سووتاندنی سووته‌مه‌نی فۆسیلی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری پاراستنی ژینگه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٦٠ هه‌زار خۆپێشانده‌ر به ڕێپێوان له شه‌قامه‌كانی شاری بێڕن، خوازیاری ڕاگرتنی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و ڕێگری له سووتاندنی سووته‌مه‌نی فۆسیلی بوون. به‌شداربووان ڕایانگه‌یاند كه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی فیدڕاڵ، چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی به‌ربژێره‌كان بۆ پاراستنی ژینگه‌ن. زیاتر له ٨٠ ڕێكخراوه‌ی ژینگه‌یی و مه‌ده‌نی له‌و ڕێپێوانه دا به‌شدار بوون و به‌پێی دوایین گشتپرسی، ٣٨ له سه‌دی ده‌نگده‌ران له‌سه‌ر ئه‌و بڕوان كه گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا گه‌وره‌ترین قه‌یرانی سیاسی ولاته و دووهه‌مین بابه‌ت له بواری گرینگ بوون پاش بیمه‌ی ده‌رمانیه.