ده‌یان هه‌زار كه‌س له دانیشتووانی شاری “موونیخ”ی سه‌ر به وڵاتی ئاڵمان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه جیهانییه‌كانی دژ به هێرشه‌كانی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكراین، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ئۆكراین ڕاگه‌یاند.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و خۆپێشاندانه به دوای بانگهێشتی ئه‌حزاب، ڕێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی وسینفی وڵاتی ئاڵمان به‌ڕێوه‌چووه. له لایه‌كی دیكه‌وه له وڵاتی ڕووسیه‌ش سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی پتر له ٧٠٠٠ كه‌س، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له شاره‌كانی “مۆسكۆ” و “سان پترزبوورگ” بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژی “ولادیمیر پووتین” دروشمیان وته‌وه.