ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی “زه‌مین”، له شاری له‌نده‌نی به‌ریتانیا خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا بوون.
ئه‌و خۆپێشاندانه به بانگهێشتی گرووپی “شۆڕش دژی له‌ناوچوون” كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رگری له سرووشته ڕێكخرابوو. ده‌یان ڕێكخراوه و گرووپی ژینگه‌پارێز به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌وه چوون و پشتیوانی خۆیان له‌و ناڕه‌زایه‌تیه نیشان دا. به‌شداربووان له كۆتایی ڕپێێوانه‌كه له‌سه‌ر زه‌وی خه‌وتن و هێمایه‌ك له مه‌رگ و نه‌مانیان له ئه‌گه‌ری له‌ناوچوونی ژینگه نیشان دا. شایانی باسه كه منداڵان و بنه‌ماڵه‌كانیان به‌شداری به‌رینیان له‌و چالاكیه بوو و بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش درێژه‌ی پێ بده‌ن.