ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان، هه‌زاران په‌نابه‌ر له چه‌ند شاری فه‌ڕانسه دژبه گۆڕانی یاسای كۆچبه‌ری له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران په‌نابه‌ر له پاریس و چه‌ند شاری دیكه‌ی فه‌ڕانسه دژبه گۆڕانی یاسای كۆچبه‌ری و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی دوورگه‌ی مایۆت له ئۆقیانووسی هند خۆپێشاندانیان كرد. ڕۆژی ڕابردوو “ماری كریستین ورژیا” جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مافی مرۆڤی فه‌ڕانسه و ئه‌ندامی پێشووی پاڕله‌مانی ئورووپا ڕایگه‌یاند: “هه‌ڵسووكه‌وتی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ كۆمۆره نایاساییه‌كانی په‌نابه‌ران شیاوی وڵاتێكی وه‌كوو فه‌ڕانسه نییه”.