هه‌زاران كه‌س له شارۆمه‌ندانی گورجستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته له شاری تفلیس دژبه سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ سنوورداركردنی ئازادی و دیمۆكراسی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشانده‌ران به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای گورجستان، ئۆكراین و یه‌كیه‌تی ئۆرووپا دژبه ده‌وڵه‌ت دروشمیان به‌رز كرده‌وه و پشتیوانی خۆیان له سه‌رۆككۆماری پێشووی ئه‌و وڵاته “میخائیل ساكاشویلی” كه ئێستا له زیندان دایه دره‌بڕی. شایانی باسه كه “ساكاشویلی” كۆتاییه‌كانی ساڵی ٢٠٢١ی زاینی پاش چه‌ند ساڵ دوورخرانه‌وه بۆ ئۆكراین گه‌رابۆوه گورجستان و به تۆمه‌تی سۆئیستفاده له ده‌سه‌ڵات ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرا.