نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كه‌س به‌یانی هه‌ینی ٢٣ی پووشپه‌ڕ، له مه‌یدانی سه‌ره‌كی ناوچه‌ی ناگۆرنۆی قه‌ره‌باغ كۆبوونه‌وه و خوازیاری كردنه‌وه‌ی كۆریدۆری لاچین كه ته‌نیا مێحوه‌ری نیوان ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجانه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان له حه‌وتووی ڕابردوو كۆریدۆری لاچینی به بیانووی قاچاخی كاڵا له‌لایه‌ن ڕێكخراوی خاجی سوور داخست و ئه‌و كرده‌وه ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و ده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌نستان و دانیشتووانی ناوچه‌ی ناگۆرنۆی قه‌ره‌باغی لێكه‌وته‌وه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌نستان، به‌ستنی ئه‌و كۆریدۆره كاره‌ساتی مرۆیی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه و داوای له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد ڕێگه به زیاده‌خوازییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان بگرن. جێگای ئاماژه‌یه كه تا كۆتاییه‌كانی ساڵی ٢٠٢٠ سه‌ربازانی ڕووس ده‌وری هێزه‌كانی پاراستنی ئاشتی له‌و ناوچه‌یه ده‌گێڕن.