ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران لوبنانی ناڕازی دژبه كێشه‌ی ئابووری و دابه‌زینی به‌های لیر ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
پاش دابه‌زینی به‌های لیره‌ی لوبنانی له ئاست دۆلاری ئه‌مریكی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری، نرخی سووته‌مه‌نی و پێداویستیه‌كانی خۆراك و ده‌رمان له لوبنان، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌وه و ڕۆژی پێنجشه‌ممه هه‌زاران ناڕازی له شاری به‌یرووت خۆپێشاندانیان كرد. شایانی باسه كه خۆپێشانده‌ران هێرشیان بردۆته سه‌ر چه‌ندین بانك و به ئاگردانی لاستیك شه‌قامه‌كانیان داخستووه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ره‌وڕووبوونه‌ته‌وه.