هەزاران کەس لە شارەکانی باکوری کوردستان ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، لە دژی شەڕ و تاڵان‌کردنی سروشتی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن دەوڵەتی تورکیاوه، ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ره‌و چیای “جودی” ئه‌نجامدا به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هێرش كرایه سه‌ریان.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ڕێپێوانێکی گەورە بە پێشەنگایەتیی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە)، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە)، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و بزووتنەوەی ژینگەیی میزۆپۆتامیا بە دروشمی “ئێمە دژی وێرانگه‌ری شەڕ و تاڵانی سروشتین” بەرەو چیای جودی له ناوچه‌ی “هه‌زه‌خی “شڕنا‌خ” ریپێوانیان ئەنجامدا، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه به‌گازی فرمێسك‌ڕێژ و ماشینی ئاوپاش هێرشیان كرایه سه‌ر و چه‌ند كه‌س برینداربوون.