ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، به هه‌زاران كه‌س له‌وڵاتی ئیسپانیا له ناڕه‌زایه‌تی به گرانی له ڕاده‌به‌ده‌ری پێداویستیه‌كانی ژیان، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپێشاندانیان كرد.
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌های سووته‌مه‌نی له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی وڵاتی ئیسپانیا و زۆربه‌ی وڵاتانی ئورووپایی بووه. نرخی به‌نزین و گازۆئیل كه له مانگی سیپتامبره‌وه به كه‌متر له ١ یۆرۆ و ٥٠ سێنت گه‌یشتبوو، ئێستا به ڕێژه‌ی له سدا ٣٠ به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه حه‌قده‌ستی كرێكاران به پێی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی هه‌ڵاوسان به‌رز نه‌بووه‌ته‌وه و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.