ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌زاران لایه‌نگری فه‌له‌ستین له چه‌ند وڵاتی جیهان دژبه كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنان و منداڵانی غه‌زه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌ككان، هه‌زاران خۆپێشانده‌ر له وڵاتانی هندووستان، ئه‌ندۆنێزی”، توركیه، به‌ریتانیا، سوید، ژاپۆن و ئۆردووگای جه‌نین له که‌ناره‌کانی رۆژئاوای فه‌له‌ستین دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه و كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنان و منداڵانی فه‌له‌ستینی ڕێپێوانیان كرد. خۆپێشانده‌ران خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل، شكاندنی گه‌مارۆی سه‌ر كه‌رتی غه‌زه و گه‌یاندنی یارمه‌تیه مرۆییه‌كان به ده‌ست خه‌ڵكی بێتاوانی فه‌له‌ستین بوون.