ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی جۆزه‌ردان، هه‌زاران خۆپێشانده‌ری كورد و سویدی له ستۆكهۆڵمی پایته‌خت، دژبه ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان و ئه‌گه‌ری به ئه‌ندام بوونی سوید له ناتۆ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و خۆپێشاندانه له ژێر ناوی “نا بۆ ناتۆ” و “نا بۆ مه‌رجه‌كانی ئه‌ردۆغان له سوید” له‌لایه‌ن گرووپی “هاوپه‌یمانی دژبه ناتۆ” ڕێكخرابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌ردۆغان له ٢٨ی مانگی مه‌ی ئه‌مساڵ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی دیكه وه‌كوو سه‌ركۆك كۆماری توركیا هه‌ڵبژێردرا. ده‌وڵه‌تی توركیا تا به ئه‌مڕۆ ڕێگری له به ئه‌ندام بوونی سوید له ناتۆ گرتووه و داوای ڕاده‌ستكردنی چالاكانی كوردی دانیشتووی ئه‌و وڵاته به ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كات.