کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی كوردانی دانیشتووی به‌ریتانیا له‌ له‌نده‌ن

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی كوردانی دانیشتووی به‌ریتانیا له‌ له‌نده‌ن

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هه‌زاران كوردی دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیا له‌ شاری له‌ندن ڕژانه سه‌ر شه‌قام و هێرشی پۆلیسی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر ڕێكخراوه‌ كوردییه‌كانیان به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، پۆلیسی توركیا هێرشی كرده‌ سه‌ر چه‌ند ڕێكخراوه‌ی كوردان و وێڕای پشكنینی ژووره‌كان، چه‌ند كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڵسووكه‌وتی پۆلیس دا كوردانی به‌ریتانیا ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام و دروشمی “ئێمه واز له‌ شه‌قام و دامه‌زراوه‌كانمان ناهێنین، ده‌ست هه‌ڵگرن لێمان”یان به‌رز كرده‌وه‌.