ده‌یان كرێكاری بیانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، له ناڕه‌زایه‌تی به بڕیاری ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه بۆ گۆڕانی یاسای كۆچبه‌ری و پێنه‌دانی مۆڵه‌تی كاركردن له به‌رده‌م تاوه‌ری ئیفل خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بیست هزار كرێكاری ئه‌ندامی ئیتحادییه كرێكاری “س.ژ.ت” له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ختكردنی یاسای په‌نابه‌رێتی و نه‌دانی مۆڵه‌تی كاركردن له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، له به‌رده‌م تاوه‌ری ئیفل خۆپێشاندانیان كردووه. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پابه‌ندبوونی ده‌وڵه‌تی ماكرۆن به كۆنوانسیۆنه‌كانی ڕێكخراوی جیهانی كار بوون. به‌وته‌ی كرێكاران، ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه مه‌عیشه‌ت و ڕیفاهیاتی كرێكارانی بیانی نیشانه گرتووه له حاڵێكدا به‌ستێن بۆ چه‌وسانه‌وه‌ی كرێكارانی ژێرزه‌مینی و كاری ڕه‌ش پێك دێنێت.