کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی كرێكاران له‌ فه‌ڕانسه‌

هه‌زاران كرێكاری ئیتحادییه‌ كرێكارییه‌كانی فه‌رانسه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌كۆبوونه‌وه‌ له‌ناوه‌ندی شاری پاریس، ڕێپێوانێكی هه‌زاران كه‌سیان دژبه‌ گرانی و هه‌ڵاوسان به‌ڕێوه‌برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشاندانه‌كانی پاریس ته‌نیا به‌شێك له‌ مانگرتنی سه‌ر‌انسه‌ری گه‌وره‌ی كه‌رتی گواستنه‌وه‌ و به‌شه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌تییه‌ كه‌ ئاسته‌نگی بۆ هاتووچۆ له‌و وڵاته درووست كردووه‌. ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌ فه‌ڕانسه‌ و سه‌رانسه‌ری ئۆرووپا ڕوو له‌ زیادبوون ڕایه و كرێكاران ده‌ڵێن، ناتوانن به‌و ئاستی حه‌قده‌سته‌ پێداویستییه‌كانی ژیان دابین بكه‌ن. به‌پێی ئاماره‌كان، لانیكه‌م ٤ هه‌زار كه‌س له‌ پاریس  و زیاتر له‌ ٦٠ هه‌زار كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته په‌یوه‌ست به‌و ڕێپێوانه‌ بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی كاره‌ساتی بۆمه‌له‌رزه‌ له‌ تورکیه‌ و سوریه‌

-

ناڕه‌زایه‌تی چالاکوانانی مافی ژنان له‌ عێراق

-

کۆماری ئیسلامی ٧٦١٢ پەنابەری ئەفغانی دەرکرد

-

“فەرهاد شێخی” بۆ زیندانی ناوەندی کەرەج گوازرایەوە

-

بێسەروشوێن بوونی ٤ مه‌له‌وان له‌ بەندەر چابەهار

-

ژەهراویبوونی زیاتر لە ١٠٠ قوتابی لە قوتابخانەکانی قوم

-