ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی ئه‌ندۆنێزیایی له ناڕه‌زایه‌تی به گۆڕانی یاسای كار له‌و وڵاته و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داران، خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و خۆپێشاندانه له‌لایه‌ن كۆنفدراسیۆنی ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی ئه‌ندۆنێزی ساز كراوه و كرێكاران له ئاست گۆڕانی یاسای كار به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌دارانی بیانی ناڕازین و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و هێڵی هه‌ژاری و وه‌لانانی یاسای نوێی درووستكردنی پیشه بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه هه‌زاران كرێكار له شاره‌كانی جاكارتا، ماساكار، مێدان، سه‌ماره‌نگ و سورابایا له‌و خۆپێشاندانه به‌شداریان كردووه.