ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌مه، هه‌زاران لایه‌نگری فه‌له‌ستین و دژبه‌ری شه‌ڕ له وڵاتانی سوید و ئه‌مریكا خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌زاران لایه‌نگری فه‌له‌ستین و دژبه‌ری ئیسڕائیل له ستۆكهۆڵمی سوید و سانفڕانسیسكۆی ئه‌مریكا خۆپێشاندنیان كردووه. ناڕازیان خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان به ده‌ستی خه‌ڵكی لێقه‌وماوی غه‌زه بوون. خۆپێشانده‌ران ڕایانگه‌یاند كه ئه‌و شته‌ی له غه‌زه ڕوو ئه‌دات شه‌ڕ نییه به‌ڵكوو ژینۆسایدی گه‌لێكی چه‌وساوه‌یه و ئه‌بێ به زووترین كات كۆتایی پێ بێت.