ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هزاران شارومه‌ندی بلژیكی دژبه سیاسه‌تی ڕیازه‌تی ئابووری له بڕۆكسلی پایته‌ختی بلژیك خۆپێشاندانیان كرد.
له حاڵێكدا به‌رپرسانی یه‌كێتی ئورووپا خۆیان بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی ده‌وڵته ئورووپاییه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن، هه‌زاران شارومه‌ندی بلژیكی دژبه دۆخی خراپی ئابووری، له شاری بڕۆكسل خۆپێشاندانیان كردووه. ماوه‌ی چه‌ند مانگه وه‌زیرانی دارایی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئورووپا له چوارچێوه‌ی “په‌یمانی مانه‌وه و بوژانه‌وه” بۆ چاكسازی له یاساكانی ئیتحادیه‌ی ئورووپا دانووستان ده‌كه‌ن، هه‌وڵه‌كان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان و كه‌می بودجه ده‌ستی پێكردووه و چالاكانی ئابووری به یاسای ڕیازه‌تی ئابووری” ناوی لێ ده‌به‌ن و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵی لێكه‌وتۆته‌وه.