ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، هه‌زاران كه‌س له چه‌ند وڵاتی عه‌ره‌بی دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشانده‌ران له وڵاتانی ئۆردۆن، قه‌ته‌ر، لوبنان و توونس، دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه و گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زاران كه‌س، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بوون. به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆسه‌ر غه‌زه سنووری ١٢ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه و ئاماری برینداره‌كانیش بۆ ٣٢ هه‌زار هه‌ڵكشاوه.