ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه، هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی لووس ئانجلسی ئا‌مریكا دژبه سازكردنی ئاسته‌نگی بۆ خستنی كۆرپه‌ڵه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌تازه‌یی دیوانی باڵای ئا‌مریكا چه‌ندین بڕیاری بۆ سنوورداركردنی خستنی كۆرپه‌ڵه له‌و وڵاته ده‌ركردووه و چی تر ئه‌یاله‌ته‌كانی ئا‌مریكا ناتوانن له‌ڕێگه‌ی یاسای فیداڕاڵه‌وه سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و بڕیارانه بپارێزن. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ڕۆژی شه‌ممه هه‌زاران ناڕازی هاوڕێ له‌گه‌ڵ “كامێلا هه‌ریس” جێگری سه‌رۆككۆماری ئا‌مریكا دژبه سازكردنی ئاسته‌نگی بۆ خستنی كۆرپه‌ڵه ڕژانه سه‌ر شه‌قام. “كامێلا هه‌ریس” له‌و خۆپێشاندانه ڕایگه‌یاند كه سازكردنی ئاسته‌نگی بۆ مافی له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه هێرشی “كۆنه‌پاریزه‌كان”نه دژبه سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانی خه‌ڵكی ئا‌مریكا.