شه‌وی شه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و دژبه‌رانی شه‌ڕ له شاری تل ئاویوی ئیسڕائیل كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئازادی ته‌واوی بارمته‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س له‌و خۆپێشاندانه به‌شدار بوون و داویان له ڕێكخراوی خاجی سوور كرد، له‌گه‌ڵ ئازیزانیان له زیندانه‌كانی كه‌رتی غه‌زه دیدار بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن ڕزگاریان بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی ٧ ڕۆژ ئاگربه‌ستی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل دا، ١٠٠ بارمه‌تی ده‌ستی ئه‌و گرووپه له به‌رانبه‌ر ئازادی به‌ندكراوانی فه‌له‌ستینی ئازاد كرابوون، به‌ڵام هێشتا ١٣٠ دیلی دیكه له‌ده‌ست چه‌كدارانی حه‌ماس دا ماون.