شه‌وی سێشه‌ممه ١٤ی خاكه‌لێوه، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی دژبه‌ری شه‌ڕ بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس، لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆنی نتانیاهوو، حیزبه چه‌په‌كانی ئێسڕائیل و خه‌ڵكی ئازادیخواز ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه له شاره‌كانی تل ئاویو، حه‌یفا و ئۆرشه‌لیم دژبه ده‌وڵه‌تی فاشیستی نتانیاهوو خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و له دوو ڕۆژی ڕابردوودا به ده‌یان خۆپێشانده‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. خۆپێشانده‌ران خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بوون.
