ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی به‌فرانبار، هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ دژبه به‌ستنی ڕێگای “لاچین” بۆ ئه‌رمه‌نستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجانه‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان به‌شێك له ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئازه‌ربایجانه‌وه داگیركرا و ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان “لاچین” بۆ ئه‌رمه‌نستانی داخستووه و ژیانی بۆ دانیشتووانی ناوچه‌كه سه‌خت كردووه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له‌حاڵێكدا ئاڵای ئه‌رمه‌نستانیان به ده‌سته‌وه‌گرتبوو ڕۆژی دووشه‌ممه له ناوه‌ندی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ناوی “خانكه‌ندی” خۆپێشاندانیان كرد و داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد به‌چن به هانایانه‌وه.